AP ١٤٠٤ بەفرانبار ٣ ١٧:١٩

گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سەکۆی مووشەکی بۆ کوردستانی سووریا

گواستنەوەی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سەکۆی مووشەکی بۆ کوردستانی سووریا

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەکی قورس، تەقەمەنی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سەکۆی مووشەکی لە بنکە سەربازیەکانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا نیشتوونەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا چوار فڕۆکەی باری کە چەکی قورس، تەقەمەنی، سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سەکۆی مووشەکیان پێبووە، لە بنکە سەربازیەکانی هاوپەیمانان لە کوردستانی سووریا نیشتوونەتەوە؛ هەوڵێک کە هاوکات بووە لەگەڵ زیاد بوونەوەی گەشتی کۆپتەرەکانی ئەمریکا و گواستنەوەی بەشێک لە ئەو وەجبەگەلە بۆ بنکەی قەسرەک لە باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەسەکە.

بە پێی ئەو ڕاگەیاندنە، دوو فڕۆکەی باری ئەرتەشی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی خراب ئەلجەیر هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕمیلان لە پارێزگای حەسەکە نیشتوونەتەوە.

ئەو چاوەدێرە هەروەها زیادی کرد کە هاوکات کەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەکان، گەشتی کۆپتەرەکانی ئەمریکا لە ئاسمانی ناوچەکە زیادی کردووە و ئاسایشی ناوچەکە دابین کراوە.

News ID 57995

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha