AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٧ ١٧:٣٣

کتێبخانەیەک بە ناوی " مەستوورە ئەردەڵان " لە ئامەد کرایەوە

کتێبخانەیەک بە ناوی " مەستوورە ئەردەڵان " لە ئامەد کرایەوە

شارەوانی گەورە شاری ئامەد یەکەم کتێبخانەی ناوچەی ڕەزانی ئامەدی بە ناوی مەستوورە ئەردەڵان، یەکەم ژنی مێژوونووسی کورد کردەوە؛ ڕێوڕەسمێک کە بە بەشداری بەربڵاوی هاووڵاتیان و بەرپرسانی خۆجەیی بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارەوانی گەورەشاری ئامەد بە هاوکاری شارەوانی ناوچەی ڕەزان لە درێژەی هەڵمەتی فەرهەنگی " بهەر گەڕەکێک یەک کتێبخانە " ، کتێبخانەیەکی نوێی لە گەڕەکی شێخ شامل کردەوە و ناوی یەکەم ژنی مێژوو نووسی کورد، مەستوورە ئەردەڵانیان لەسەر نا. لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی کتێبخانەی مەستوورە ئەردەڵان، شارەوانی هاو شارەوانانی ئامەد و شارەوانە ناوچەییەکان و کۆمەڵێکی زۆر لە هاووڵاتیان ئامادە بوون.


News ID 57711

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha