بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری ڕیشتەر، شاری شوێشەی لە کوردستان هەژاند.
ناوەندی بومەلەرزەزانی وڵات ڕایگەیاند کە چەند خولەکێک لەمەوبەر بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلە لە شاری شوێشەی لە پارێزگای کوردستان هەژاند.
بوومەلەرزەکە کاتژمێر 2:24 خولەکی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە.
لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و هەروەها لە شاری سنە هەستی پێکرا.
ناوەندی بوومەلەرزەکە ١١ کیلۆمەتر لە شوێشە و ٢٠ کیلۆمەتر لە سەوڵاوا و ٣٦ کیلۆمەتر لە سنە دوورە.
تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە ئەگەری زیانگەیاندن ڕانەگەیەندراوە.
Your Comment