AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٣ ١٢:٣٧

پزشکیان: من لە مەهاباد لە دایک بووم و باش دەزانم ژنانی کورد چ ڕۆڵێکیان لەپاراستنی نیشتماندا هەیە

پزشکیان: من لە مەهاباد لە دایک بووم و باش دەزانم ژنانی کورد چ ڕۆڵێکیان لەپاراستنی نیشتماندا هەیە

سەرۆک کۆماری ئێران بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنانی کورد لە بواری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و بەرگری لە نیشتمان ڕایگەیاند: گەیشتن بە گەشەسەندنی بەردەوام پێویستی بە گرنگیدان بە تواناکانی ژنان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامێکدا بە بۆنەی "کۆنفرانسی نەتەوەیی ژنانی کورد"، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، جەختی لە سەر پێویستی پاراستنی پێگەی ژنانی کورد لە مێژوو و فەرهەنگی ئێران کردەوە.

ڕۆڵی ئەوانی لە پاراستنی میراتی فەرهەنگی، پتەوکردنی ڕەگ و ڕیشەی بنەماڵە، پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو، و بەشداریکردن لە بوارەکانی فیداکاری و پەرۆشی بە نرخ وەسف کرد .

وتیشی: داننان و ناساندنی پێگە و وێنەی ژنانی کورد هەنگاوێکە بۆ پاراستنی پێگەی ژن و ناسینی بەشێک لە مێژوو و کولتوور و ناسنامەی ئێرانی خۆشەویستمان؛ ئەو ژنانەی کە بە درێژایی مێژوو، جگە لە پاراستنی میراتی کولتووری و پتەوکردنی بناغەی بنەماڵە و پەروەردەکردنی نەوەکانی داهاتوو، لە بوارە زانستی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان، بەتایبەتی لە بوارەکانی قوربانیدان و پەرۆشیدا ڕۆڵیان هەبووە و میراتێکی بەردەوامیان لە دوای خۆیان بەجێهێشتووە.

جەختیشی کرد: ژنی کورد بەشێکی دانەبڕاوە لە یادەوەری مێژوویی و سەرمایەی کۆمەڵایەتی ئێران. داننان بە ژیان و ئەزموون و دەستکەوتەکانیان، جگە لە قووڵکردنەوەی تێگەیشتنمان لە مێژوو و فەرهەنگی ئەم خاکە، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی هاوپشتی نەتەوەیی و پاراستنی پەیوەندییە کولتووری و کۆمەڵایەتییەکانی ئێرانییەکان.

بۆ من کە لە شاری کوردنشینی مەهاباد لەدایک بووم و بە چاوی خۆم شاهیدی فیداکاری و کۆڵنەدانی ژنانی ئەم ناوچەیە بووم لە سەردەمی بەرگریی پیرۆزدا، داننان بە ڕۆڵی ئەوان تەنیا گێڕانەوەی بەشێک لە مێژوو نییە، بەڵکوو بیرهێنانەوەی دەرکەوتە بەردەوامەکانی قوربانیدان و کۆڵنەدانی ئەو ژنانەیە کە لە سەختترین ڕۆژەکانی شەڕی سەپێنراودا، ڕۆڵێکی کاریگەر و کۆڵنەدانیان بینی ڕۆڵی بوێرانە لە بەرگریکردن لە نیشتمان، جگە لە بەرپرسیارێتی جددی پاراستنی بناغەی خێزان و پەروەردەکردنی منداڵان.

News ID 60675

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha