AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ٣ ٢٣:٢٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران هێشتا ئامادەی دیپلۆماسیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: تاران هێشتا ئامادەی دیپلۆماسیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هێشتا ئامادەیە ڕێبازی دیپلۆماسی بگرێتەبەر، بەڵام خۆی ڕادەستی داخوازییە تاک لایەنەکانی ئەمریکا ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "ئارد"ی ئەڵمانی ڕایگەیاند: ئەزموونەکانی ڕابردوو دەریانخستووە کە ناتوانرێت متمانە بە ئیدیعاکانی واشنتۆن بکرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە: ئێران هێشتا ئامادەیە ڕێبازی دیپلۆماسی بگرێتە بەر، بەڵام تەسلیمی داواکاری تاکلایەنەی ئەمریکا نابێت و تاران ئامادەیە بەرگری لە وڵات بکات لە بەرامبەر هەر سیناریۆیەکدا.

بە وتەی بەقایی، ئەمریکا بەردەوامە لە پێداگری لەسەر داواکارییە تاکلایەنەکانی.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی دا: ئەمەریکا کەمتر لە سێ هەفتە پاش ڕێککەوتن لەسەر کۆمەڵێک پرەنسیپ لە لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد لە بەڵێنەکانی کشایەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران ڕێڕەوی تایبەتی بۆ تێپەڕاندنی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان ڕاگەیاندبوو، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە هانی کەشتییەکانیان دا کە ڕێگایەکی دیکە بەکاربهێنن، هەروەها ڕێڕەوی باشوور بۆ پشتیوانی لۆجستیکی سەربازی بەکارهێنرا، ئێرانیش مافی ئەوەی هەبوو ڕێگری لە ئیستغلالکردنی سەربازی و دوژمنکارانەی ئەم ڕێڕەوی ئاوییە بکات.

News ID 60677

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha