AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ٢٥ ١٩:٤٢

درەوشانەوەی کوردەکان لە ڕێوڕەسمی نەتەوەیی کتێبی ئێران

درەوشانەوەی کوردەکان لە ڕێوڕەسمی نەتەوەیی کتێبی ئێران

لە ئایینی نیشتمانی ڕۆژی کتێب، کتێب‌خوێندنەوە و کتێبداری کە بە ئامادەبوونی سەرۆک‌کۆماری ئێران لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕیوەچوو، دوو بەربژێری کورد لە ڕێزی باشترینەکانی ئەو بۆنەیە هەڵبژاردران.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئایینی نیشتمانی ڕۆژی کتێب، کتێب‌خوێندنەوە و کتێبداری کە بە ئامادەبوونی سەرۆک‌کۆماری و وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی و بەڕیوەبەری گشتیی ناوەندی کتێخانە گشتییەکانی ئێران لە تەلاری وەحدەتی تاران بەڕێوە چوو، دوو کەسایەتی لە کوردستان بۆ خزمەت و پەرەدان بە بواری کتێب‌خوێندنەوە خەڵات کران.

لەو ڕێوڕەسمەدا هێرش کەریمیان لە شاری مەریوان بۆ چالاکیی کارای لە پەرەدان بە فەرهەنگی خوێندنەوە، لە بەشی تاکەکەسیدا خەڵاتی هاوخان (هێمای پەرەدان بە خوێندنەوە)ی پێبەخشرا و کتێبخانەی شەهید مەلا محەمەد زەبیحی لە گوندی بێسارانی سەر بە سەوڵاواش وەک کتێبخانەیەکی چالاک لە ئاراستەکردنی خزمەتی دەرەوە کتێبخانەیی، توانی هێمای خزمەتی دەرەوە کتێبخانەیی مسۆگەر بکات و لە ئاستی نیشتمانیدا ڕێزی لێ بگیرێت.

News ID 57579

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha