AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٥ ٢٠:٤٩

باقری کەنی: چی دیکە ئێران بە بەڵێنی کاغەزی بڕوا بە ئەمریکا ناکات

باقری کەنی: چی دیکە ئێران بە بەڵێنی کاغەزی بڕوا بە ئەمریکا ناکات

جێگری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی، جەختی لەوە کردەوە کە ئێران بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی نوێی دیپلۆماسی پشت بە تەنیا بەڵێننامەی نووسراوی ئەمریکا نابەستێت، وتی: تاران دەبێ ڕێوشوێنی کردەیی لە لایەنی ئەمریکییەوە ببینێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی، جێگری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی لە چاوپێکەوتنێکدا کە ڕەهەندەکانی سەفەری ئەم دواییەی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی بۆ مۆسکۆ و دیدار لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا، ئەم سەفەرەی بە بەشێک لە دیپلۆماسیەتی ئامانجدار و چالاکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ڕاوێژ لەگەڵ یاریزانانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی زانی.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە دیداری موحسن ڕەزایی کە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا، وتی: ئامانجی سەرەکی ئەم سەفەرە گەیاندنی پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بوو بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا، لەم پەیامەدا هەردوو پێکهاتە خوازراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هاوکاری دوو قۆڵی وروژێنران و ئاسۆی پێوەندی و کارلێکەکانی داهاتوو خرایەڕوو بۆ ئەوەی لایەنی ڕووسی ڕوونتری هەبێت تێگەیشتن لە ڕێگای هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغی نوێدا.”

News ID 60757

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha