بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆ پەیامێکی لە ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە پێشکەش بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا کرد.
کۆبوونەوەکە چەند خولەکێک لەمەوبەر لە پاشنیوەڕۆی پێنجشەممە ١٤ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ڕایگەیاند کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەگەڵ موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران کە لە مۆسکۆیە، لە کرێملین کۆبووەوە.
بە وتەی وتەبێژی کرێملین، ئیگۆر کۆستیاکۆڤ، بەرپرسی دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا و یوری ئوشاکۆڤ، یاریدەدەری سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری سیاسەتی دەرەوە، ئامادەی کۆبوونەوەکەن.
Your Comment