AP ١٤٠٥ گەڵاڕێزان ١٥ ١٣:٢٣

تەقینەوەی دوو تانکەری دیکە لە گەرووی هورموز

تەقینەوەی دوو تانکەری دیکە لە گەرووی هورموز

پەیوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران ڕایگەیاند، دوو تانکەر لە گەرووی هورمز ئاگریان گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشتبەستن بە پێوەندییە گشتییەکانی هێزی دەریایی سپا، دوو تانکەری سەرپێچیکار کە یەکێکیان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز و ئەوی دیکەیان لە گەرووی هورمز بوون و هەوڵیان دەدا بە ڕێگایەکی بێ مۆڵەتدا تێپەڕن، بەر مینێک کەوتوون و لە ئاوەکانی گەرووی هورمز ڕاگیراون.

ئەو دوو تانکەرە هەموو سیستمی کەشتیوانی و ناسینەوەیان کوژاندەوە و بە پاڵپشتی سوپای شەڕانگێز و تیرۆریستی ئەمریکا هەوڵیان دەدا لە ڕێگەی ڕێگەپێنەدراوی گەرووی هورمزەوە بچنە دەرەوە، بەڵام دوای ئەوەی بەر مینێک کەوت، ئاگریان گرت و وەستان.

گەرووی هورمز بە فەزڵی خودا و هەوڵەکانی هێزی دەریایی سپای پاسداران داخراوە و تا ئەو حەوت مەرجە جێبەجێ نەکرێت هیچ گۆڕانکارییەک ڕوونادات و هەوڵی هێزەکانی سێنتکۆمی شەڕانگێز بۆ ناچارکردنی تانکەرەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەو ناوچەیە بێ مۆڵەت و پیسبووەی مین جگە لە شکستی یەک لە دوای یەک و شەرمەزارکەر هیچی تری لێناکەوێتەوە.

News ID 60755

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha