AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٧ ٠٨:٣١

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی ئاشکرا دەکات

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی ئاشکرا دەکات

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان هەواڵی نوێی لە جەنایەتەکانی ڕژێمی جۆلانی لە یەکساڵی ڕابردوو لە سووریا بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کەسە شوێن بزرەکان، زیاتر لە ئامارە ڕاگەیێندراوەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ژمارەی شوێن بزرە سڤیلەکان لە سووریا لە کاتی ڕووخانی بەشار ئەسەوە زۆر زیاتر لە ئامارە ڕاگەیێندراوەکانە.

سەمین خیتان، وتەبێژی کۆمیساریاکە، ڕایگەیاند کە بنەماڵەی شوێن بزرەکان ترسیان هەیە لە ڕاگەیاندنی ڕفاندنی نزیکەکانی خۆیان بەهۆی ترس لە کاردانەوەی تۆڵە کردنەوەی ڕژێمی جۆلانی. ناوبراو زیادی کرد کە پێشێل کرانی مافی مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا، بەتایبەتی لە ناوچە کەناراویەکان و سوەیدا درێژەی هەیە و ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان هێشتا دیار نییە.

خیتان وتیشی کە لانیکەم 97 حاڵەتی ڕفاندن یان شوێن بزربوونی هاووڵاتیانی سووری لە سەرەتای ئەمساڵەوە تۆمار کراوە. بەم حاڵەدوە، پشت ڕاست کردنەوەی وردی ئەو ڕەقەمە لە سێبەری دۆخی ئەمنی نائارام دژوارە.

هەروەها زیادی کرد کە ژمارەیەک لە ئەو کەسانەی کە پێوەندیان بە نەتەوەیەکگرتووەکان یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە گرتووە، هەڕەشەیان لێ کراوە و ئەو داوای پاڵپشتی لە شایەتحاڵان و خزمانی شوێن بزرەکان کردووە.



News ID 57479

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha