بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری ئەمریکی بە ڕێبەرایەتی مالیز کاگینز، وتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی دژی داعش، نووسینگەیەکی نوێی لە شاری قامیشلۆ کردووەتەوە. ئامانجی ئەو کۆمپانیا یارمەتی بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ڕێکخستنی هەلی کارو بار لە ناوچەکانی ژیر کۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەر ڕاگەیێندراوە.
کاگینز، کارگێڕی کۆمپانیایWords Warriors ، لە گفتوگۆیەکدا وتی: لە سووریا لە دوو بواردا چالاکی دەکەین، بەشی بازرگانی و بەشی تایبەت. خەریکی ڕاوێژدان بە کۆمپانیاکانی نەوت وگازین هەتا بتوانن چالاکیەکانی خۆیان لە کوردستانی سووریا دەست پێبکەن، ناوچەکە بناسن و مۆڵەتی پێویست لە بەرپرسانی خۆجەیی وەربگرن.
ناوبراو زیادی کرد کە کۆمپانیاکەی بە شێوەی جودا لەگەڵ ئەندازیارانی ئەرتەشی ئەمریکاش هاوکاری هەیە و لە پڕۆژە ئاوەدانیەکانی هاوپەیوەند بە بنکەکانی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی جیهانی لە سووریا هاوکاری دەکات.
بە وتەی کاگینز ئەو کۆمپانیا هەوڵ دەدات لە ئەو پێوەندیە بۆ ڕاکێشانی سەرمایەدانەری کۆمپانیا دەرەکییەکان لە ناوچە کوردنشینەکان کەڵک وەربگرێت.
کاگینز، سەرهەنگی خانەنشین کراوی ئەرتەشی ئەمریکا، لە ساڵانی 2019 و 2020 بۆ ماوەی 14 مانگ وەکوو وتەبێژی هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش چالاکی هەبوو و لە ئەو ماوەیەدا پێوەندی نزیکی لەگەڵ ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا و هێزەکانی هەسەدە هەبوو. ناوبراو ئێستاش وتەبێژی ئەنجومەنی پیشەی نەوتی کوردستانە.
ناوبراو جەختی کرد: لە هەموو پڕۆژەکان، لانیکەم 90 لەسەدی هێزی کاری ئەو کۆمپایا لە دانیشتووانی کوردستانی سووریان و بەس ژمارەیەکی کەم لە کارناسان و ئەندازیارانی ئەمریکی بۆ چاوەدێری تەکنیکی و دەستەبەر کردنی کوالێتی ئامادەن.
ئەو کۆمپانیا لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری لینکدینی خۆی ڕایگەیاندووە کە خەریکی پەرەپێدانی پێوەندی نێوان کۆمپانیا ئەمریکییەکان و لایەنە خۆجەییەکان لە سووریایە و لەم دوایەدا لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیدارەی خۆسەر دیداری کردووە تا سەبارەت بە هاوکاری لە بواری وزەی پاوەجێ، نەوت و ژێرخانە ئابوورییەکان گفتوگۆ بکات.
Your Comment