AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٣ ١٧:٣٨

دادگای ئەورووپا حوکمی ئازادی دەمیرتاشی پشتڕاست کردەوە

دادگای ئەورووپا حوکمی ئازادی دەمیرتاشی پشتڕاست کردەوە

دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ناڕەزایەتی دەوڵەتی تورکیا بە حوکمی پێشووی ئەو دادگەیە بۆ ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاشی ڕەت کردەوە و جەختی لە ئازادی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمیتەی پانێلی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕایگەیاند کە داواکاریی تورکیا بۆ لێکدانەوەی دووبارەی حوکمی ئەو دادگایە سەبارەت بە ئازادکرانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە)ی قبووڵ نەکردووە و بڕیاری پێشووی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە "نایاسایی‌بوون و ئەنگێزەداربوونی درێژەی زیندانی‌کرانی دەمیرتاش" هەمدیسان پشتڕاست کرایەوە.

پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان(دەم‌پارتی) لە کاردانەوە بەو بڕیارەی دادگەی مافی مرۆڤی ئورووپا، بەدەرکردنی ڕاگەیێندراوێک، ڕایگەیاند: دادگەی مافی مرۆڤ بەو حوکمەی هەموو نادادپەروەرییەکانی ئێستای لە ڕەوتی دادگایی‌کران ئاشکرا کرد و ڕاشکاوانە جەختی لە ئازادی دەمیرتاش کردووە و ئەم حوکمە دەبێ خێرا و بەپەلە ڕاپەڕێندرێت.

News ID 57443

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha