بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی سەرکردایەتی پەکەکە(KCK) لە لێدوانێکدا سەبارەت بە کوردستانی سووریا هوشداری دا کە داواکاریی هەندێک لایەنی سیاسی بۆ چەکدانان لەو ناوچەیە، چاوپۆشی لە هەڕەشە ڕاستەقینەکان لە دژی خەڵکی کوردستانی سووریا و گیانبەختکردنی ئەو خەڵکەیە.
بایک جەختیشی کرد: ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا تایبەت بە ناوخۆی ئەو وڵاتەیە و ناکرێ دۆخی تایبەتی و مەترسیداری کوردستانی سووریا بەو پێوانەیە هەڵسەنگێندرێت.
ناوبراو شەڕ و خەباتی پێشووی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)ی لەگەڵ هەڕەشەی گرووپگەلی ڕادیکاڵی وەک داعش و تەحریرولشامی لە ساڵانی ڕابردوو بیر هێنایەوە و وتیشی: کاتێک تەحریرولشام هێرشی کردە سەر ناوچە درۆزییەکان، هەموو دەیانزانی کە قۆناغی دواتری ئەو گرووپە کوردستانی سووریا دەبێت و ئەگەر درۆزییەکان تەسلیم بایەن، ئاراستەی شەڕ خێرا بە لای کوردستانی سووریا هەڵدەگەڕا.
هاوسەرۆکی کەجەکە لە درێژەدا ئاماژەی بە بەرخۆدان و قوربانیانی قورسی کوردستانی سووریا لە شەڕی دژی تیرۆریزم کرد و زیادی کرد: خەڵکی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەو ساڵانەدا زیاتر لە 20 هەزار شەهیدی داوە کە نیوەی عەرەبن و بڕیاری چەکدانان لەو ناوچەیە، واتە بێ بەرگری و بەدەم تیغەوەدانی ئەو خەڵکەیە.
Your Comment