بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سایبێریی حەنزەلە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک و بە دانانی دروشمی "ئەوە هوشدارێک نییە، بەڵکوو سەلماندنی زیانبینینی ئێوەیە"، ئیدعای کرد کە سیستەمی سووتەمنی ڕژیمی زایۆنی هەک کردووە.
حەنزەلە لە پەیامێک کە بەو بۆنەیەوە بڵاوی کردۆتەوە، ڕایگەیاند: ئێوە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ پااڵتان بە قەڵای دیجیتاڵی و هەستی درۆیینی ئەسایشتانەوە دابوو، بەو باوەڕە درۆیینە کە نهێنییەکانتان لە پشت فایرۆاڵەکان و کۆدە ڕەمزییەکانتانەوە پارێزراوە.
حەنزەلە بە ئاماژە بە کۆتایی ئەو وەهەمە و دزەکردنە ناو کاکڵەی سەرەکیی دلێک، وەک کۆڵەکەی دابینکردنی سووتەمەنی ڕژیمی زایۆنی، ڕاشیگەیاند: هەموو شتێکمان دەرهێناوە، بنکەی زانیاریی تەواوی کڕیاران وێڕای زانیاریی هەر هەموو 650 هەزار کڕیارەکە، گرێبەستە نهێنییە سەربازییەکانتان، لیستی کادێرە نهێنییەکانتان و هەر گواستنەوەکارییەکتان لە بندەستی ئێمەدایە و بڵاو دەکرێتەوە.

Your Comment