AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٢ ٠٨:٤١

کارناسی تورکیایی بۆ مێهر:

ئەگەری پێکدادانی تورکیا و ئیسرائیل لە سووریا هەیە

ئەگەری پێکدادانی تورکیا و ئیسرائیل لە سووریا هەیە

کارناسی تورکیایی بە ئاماژە بە ئەگەری بەرەوڕوو بوونەوەی تورکیا و ئیسرائیل لە خاکی سووریا وتی: لەوانەیە گوشاری دەروونی، هەڵمەتی هەواڵگری یان سیناریۆی تیرۆر لە بەرنامەکانی ئیسرائیلدا بێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە لە ناوچەکە، تورکیا و ئیسرائیلی بەرەوڕووی یەکتر کردووەتەوە. دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بە بیانووی بوونی شاندی حەماس لە دەوحە، هەست بە مەترسییەکی هاوشێوە تورکیای داگرتووە. بەرپرسانی تورکیا و خودی ئەردۆغان ڕایانگەیاندووە کە ئەو دۆخە هەڕەشەیەکی بەردەوامە لە سەر تورکیا. لە ئەو بارەوە، ڕوانگەی جیاواز سەبارەت بە پلانەکانی ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا و کاریگەری لەسەر ناوچەکە بڵاو بووەتەوە.

لە گفتوگۆ لەگەڵ یەشیم دەمیر کارناسی پێوەندی نێودەوڵەتی لێکدانەوەی گرینگمان لە دۆخی ئێستای پێوەندی تورکیا و ئیسرائیل، ئەگەری سیناریۆی هێرش و هاوکێشەی دەسەڵات لە ناوچەکە پێشکەش دەکەین.

دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر، لە تورکیا لەبەر هەبوونی نووسینگەی حەماس لە ئەو وڵاتەش، هۆشداریی هاوشێوە دەدرێت. ئێمە لە کاتی شەڕی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیلیشدا هۆشداریی هاوشێوەمان بیستبوو. ئایا پێتان وایە کە ئاوەها هێرشێک مومکینە؟

ئەو پاگەندەگەلە لەسەر پلانڕێژی ئیسرائیل بۆ هێرش بۆ سەر تورکیا بابەتێکی نوێ نیە و ئێستا بە پێێ گۆڕانکارییەکان هەمدیسان بووژاوەتەوە. وەسف کردنی ئامیخای چیکلی وەزیری کاروباری جوولەلەکانی دەرەوەی وڵات لە ئەردۆغان وەکوو پاڵپشتی ئیخوانولموسلمین و داواکاری تەڤل بوونی قودس بە ئیمپراتوری تورکەکان و هەروەها ناوبردنی تورکیا، قەتەر و سووریا وەکوو میحوەری ئاژاوە لەلایەن ناوبراوەوە، نیشاندەری شەڕی ساردنی نێوان دوو لایەنەکە

هەندێک لایەن پێیان وایە کە بە پێی ئەگەری چالاکی پیتاندنی ئۆرانیۆم لەلایەن تورکیاوە، ئیسرائیل ئەبێ توانایی خۆی بۆ هێرش بۆ سەر دامەزراوە سەربازیەکانی تورکیا زیاد بکاتەوە، چونکوو ئیسرائیل لە تورکیا وەکوو هێزێکی ناوچەییی وەکوو هەڕەشە چاولێدەکات.

لە حاڵێکدا کە ئەگەری هێرشی راستەوخۆی ئیسرائیل بۆ سەر تورکیا لە ئارادایە بەڵام ئەگەری زیاتر ئەوەیە کە هەوڵەکان زیاتر بەشێوەی تیرۆر یان ئۆپراسیۆنی ئامانجدار لە دژی ئەندامانی حەماس بێت.

ئەوەش شیاوی ئاماژەیە کە پێکدادان لە نێوان ئەو دوولایەنە لە حاڵێکدا کە تورکیا وەکوو ئەندامی ناتۆ و ئیسرائیل وەکوو گرینگترین هاوپەیمانی ئەمریکا، دوور لە چاوەڕوانیە.

ئێمە ئاڵۆزیە سیاسیەکانی نێوان تورکیا و ئیسرائیل دەبینین. ئەگەر ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر تورکیا، ئیسرائیل چ ئامێرێکی دیکەی بۆ گوشار لەسەر تورکیا هەیە؟ بۆ نموونە هەندێک هاوکاری لە نێوان یۆنان و ئیسرائیل وەکوو ئامیرێکی سیاسی تێلاڤیڤ لە دژی ئەنقەرە وەسف دەکەن.


وادیارە ئیسرائیل لە جیاتی هەڕەشەی سەربازی ڕاستەوخۆ، لە ڕێگای هاوکاری ناوچەییەوە، گوشاری ناڕاستەوخۆ بخاتە سەر تورکیا.

بۆ نموونە پاشەکەوتنی گاز و شوێنگەی ستراتیژیک لە مەدیتەرانەی ڕۆژهەڵاتی، بنەمای هاوکاری ئیسرائیل لەگەڵ قوبرسی باشووری و یۆنانە. مانۆڕی هاوبەشیش لە ئەو بارەوە، هەندێک جار دەتوانێت هەڕەشەیەک لەسەر ئەنقەرە بێت.

لەلایەکی تریشەوە پێوەندی هەواڵگری و سەربازی ئیسرائیل لەگەڵ هەندێک گرووپی کوردی لە سووریا و عێراق دەتوانێت وەکوو ئامێرێکی دیکە بۆ گوشار لەسەر تورکیا بێتە ئەژمار. ئەو پێوەندیە دەتوانێت هاوکێشەی ئەمنیەتی لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا ناسەقامگیە بکاتەوە.

هەروەها گرینگایەتی ستراتیژیکی وزە و سەرچاوە بازرگانییە دەرەکییەکان، کۆنترۆڵی ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بەسەر ڕێگا بازرگانییەکان دەتوانێت وەکوو ڕێکارێکی گوشاری ناڕاستەوخۆ لە دژی تورکیا بێت.


تورکیا لە ساڵی 2017 سیستەمی ئێس 400 ی لە ڕووسیا کڕی. لە حاڵێکدا کە ئەو سیستەمە هێشتا بەکار نەهێنراوە، تەنانەت ڕاپۆرتگەلێک لەسەر ئەگەری گەڕاندنەوەی بۆ ڕووسیا هەیە. بە پێی بوونی ئیسرائیل لە وڵاتانی هاوسنووری تورکیا، ئایا ئەنقەرە نابێت نیسبەت بە ئەو سیستەمە سەرەنجی زیاتری هەبێت؟

کڕینی سیستەمی ئێس 400 لەلایەن تورکیا بووەتە هۆی نیگەرانی جیدی لە ناتۆ و بووەتە هۆی خستنەسەری گەمارۆکانی ئەمریکاش. ڕاپۆرتگەلێک لەسەر ئەوەی کە تورکیا دەیەوێت بنکەیەک لە سووریا بکاتەوە و ئێس 400 ی تێدا جێگیر بکات، بە وردی لەژێرر چاوەدێریە.

لە ڕاستیدا پاگەندەگەلێک هەیە لەسەر ئەوەی کە لۆبی ئیسرائیل و یۆنان لە ئەمریکا بە چڕی دژی ئەو ئەگەرەیە. ڕاپۆرتێک لە مێدیاکانی ئیسرائیل بە گێڕانەوە لە سەرچاوە باڵاکان، پاگەندە دەکات کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا پەیامێکی گرینگی لەسەر ڕێگری لە پێکهێنانی بنکەی تورکیایی لە ئەو وڵاتە پێیە.

هەروەها لەلایەکی تریشەوە بوونی ئیسرائیل لە سنوورەکانی تورکیا هۆکارێکی سەرەکی بۆ پێکهێنانی سیاسەتە ئەمنیەکانی ئەنقەرە دێتە ئەژمار.

News ID 57057

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha