بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئابلۆقە خستنە سەر سەروەت و سامانی ئێران لە تورکیا بە بڵاوکردنەوەیەک لە ژمارەیەکی نائاسایی ڕۆژنامەی فەرمی تورکیا بە فەرمی بڵاوکرایەوە.
بەم پێیە سەروەت و سامانی ٢٠ کەسی ئێرانی و ١٨ ڕێکخراوی ئێرانی لەوانەش ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، بانکی سپا، ناوەند و کۆمپانیا چالاکەکانی بواری وزەی ئەتۆمی و کەشتیوانی، لە چوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی دارایی نایاسایی داخرا و لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاوە واژۆ کرا.
ئەو کەس و لایەنانەی کە کەوتوونەتە ژێر ئەم بڕیارەوە، دەرفەتی ناڕەزایەتییان دەبێت لە ڕێگەی کۆمیسیۆنی چاودێری و هاوکارییەوە.
Your Comment