بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەگەلی خۆجێی سەر بە چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد کە گەورەڕێی حەلەب-ڕەقە لە ناوچەی دەیرحافری ڕۆژهەڵاتی حەلەب بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام داخراوە و لەو ماوەدا هێزەکانی تورکیا ڕەوانەی بنکەی کویرس کراون و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)ش جیهازاتی سەربازیان گواستۆتەوە بۆ هاوێری بەندئاوی تەشرین.
هاوکاتی ئاورگوڕینەوەی هێزەکانی تورکیا و هەسەدە لە ڕۆژانی ڕابردوو لە بەرەی دەیرحافر، سەرچاوەکان لە بڕیاری بەڕێکرانی یەکینەگەلێکی سەربازیی بەربڵاوتر و دەوڵەمەند بە تانک و تۆپ لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە بۆ ئەو ناوچەیە هەواڵیان دا.
لە لایەکی ترەوە سەرچاوەگەلی مافی مرۆڤی سووریا ڕایانگەیاند کە هاوپەیمانی نێودەولەتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کاروانێکی پێکهاتوو لە 25 لۆریی هەڵگری چەکی قورس و لۆجیستیکیی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی سووریا بۆ بنکەی قەسرەک لە هاوێری حەسەکە کردووە و ئامانج لەو کارە، تۆکمەکردنی بنکەی هاوپەیمانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕاگەیێندراوە.
Your Comment