بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوارچێوەیەکی سەرەتایی پەسەند کردووە کە دەوترێت بە بەشداری هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان پێک هاتووە تا ڕێگاچارەیەکی مامناوەند بۆ چارەسەری قەیرانی درێژخایەنی نەوتی هەرێم بدۆزێتەوە. گفتوگۆکان چەندین مانگە بەهۆی داکۆکی کۆمپانیا چالاکەکان لە هەرێم لەسەر وەرگرتنی دەستبەری نووسراو بۆ پێدانی داواکارییەکانیان ڕاگیردراوە.
لە ڕوانینی یەکەمدا، ئەو ڕێککەوتنە سەرەتاییە دەتوانرێت جۆرێک کردنەوە لە دۆسیەی نەوتی هەرێم وەسف کرد؛ بەڵام دوور لە چاوەڕوانیە کە ببێتە هۆی ڕێککەوتنی ڕاستەقینە یان دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگای هێڵی بۆرییەوە. دوو لەمپەری گەورە تا ڕادەیەک چارەسەر بووە: ڕێکاری نەوت لە بەرانبەر پارە و دیاری کردنی دادگاکانی عێراق وەکوو شوێنی داوەری مافی
سەرچاوەکان دەڵێن کە عێراق نەوتی ڕادەست کراوی هەرێم بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەبەنە پاڵاوگەکانی موسڵ و کەرکووک و هەواڵیک لە دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگای هێڵی بۆرییەوە نییە. بەشی کۆمپانیاکانیش هەر لە ئەستۆی خۆیانەوە تا کڕیاری بۆ بدۆزنەوە. ڕۆژی ڕابردووش بەرپرسی سۆمۆ پشت ڕاستی کردەوە کە هەموو گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانی نەوتی هەرێم هەڵوەشاوەتەوە.
لە باری لۆجستیکیەوە ئەو ڕێکارە زۆر دژوارە.چونکوو تەنیا هەشت کۆمپانیای ئەندامی APIKUR و بە گشتی نزیک بە 12 کۆمپانیا لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم چالاکن. ئەگەر بۆچوونی سەرچاوەکان راست بێت و نەوتی هەرێم بەس بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی بەکاربێت، چارەنووسی کۆمپانیاکان ناڕوون دەبێت. وتەبێژی هەرێم پشت ڕاستی کردووەتەوە کە ئەوان بەشی 60 لەسەدی خۆیان رادەست دەکەنەوە و نازانن بەشی کۆمپانیاکان چی لێدێت.
هەندێک ڕاپۆرتیش باس لە ڕێککەوتنێکی سنووردارتر دەکات، بە ئەو واتا کە هەرێم تەنیا وەبەرهێنانی کێڵگەکانی دەرەوەی کۆنترۆڵیAPIKUR ڕادەستی بەغدا دەکات. بریتی لە خورمەڵە، هەولێر، حەریر، گەرمیان و گازی خورمەڵە کە لەلایەن گرووپی کاری ماراسون ئۆیل، گازپروم و پرل پێترۆلیۆمەوە ئیدارە دەبێت.
دەرەنجام
وردەکاری ڕێککەوتنەکە هێشتا ناڕوونە و چوارچێوەی پێشکەش کراو زیاتر لە ئاستی چاوەڕوانی پێچراوە کە ناتوانرێت سەقامگیر بێت. لە کردەوەدا ئەو ڕەوتە زیاتر مانۆڕێکی سیاسیە تا پێشکەیەک لەسەر چارەسەری قەیرانەکە. وادیارە٤ ئامانجی سەرەکی، پاساودانی خولی نوێی پێدانی مووچەی فەرمانبەران تا ئۆکتۆبەر، لە ژژیر گوشاری ئەمریکا و دیکەی ئەکتەرە بیانییەکانە. بەیاننامەی ئەم دواییەی هەرێمیش نیشانی دەدات: وێڕای جەخت لەسەر ئەوەی کە هێشتا ڕێککەوتنێکی سێ قۆڵی واژۆ نەکراوە، ڕایانگەیاندووە کە بەشی نەوتی خۆیان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەکەنەوە بەڵام لە بەرانبەردا حکومەتی ناوەندی ئەبێ دەستبەجێ مووچەکان بدات. ئەو هەڵوێستە نیشانی دەدات کە هیچ ڕێککەوتنێکی ڕاستەقینە لە بەردەست نییە و ڕادەست کردنی سنووردار و نمانەیی نەوت بەس هەوڵێکی کاتی بۆ پاراستنی پێگەی سەرۆک وەزیران و مۆڵەت پێدانی مووچەی مانگی ژووییەیە.
سوودانیش هەوڵ دەدات لە نیوان گوشاری دەرەکی، ڕاستییە ناوخۆیەکان و خۆبواردنەکانی دوای هەڵبژاردنەەکان یەکسانی دروست بکات و لە درزی نێوان پارتی و یەکێتی خۆ ببوێرێت. بە کورتی قەیرانی نەوتی هەرێم و قەیرانی مووچەکان هەر چارەسەر نەکراو ماوەتەوە.
Your Comment