AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٨ ٢١:٥١

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتن

ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕێککەوتن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران و ئاژانس له بارەی چۆنیەتی کارلێککردن له هەلومەرجه نوێیەکەدا گەیشتن به لێکتێگەیشتنێک، دوابه دوای هێرشه نایاساییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمییە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نیشتمانی ڕایگەیاند: ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی چۆنیەتی کارلێککردن لە بارودۆخی نوێدا، دوابەدوای هێرشە نایاساییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیە ئاشتیخوازەکانی وڵاتەکەمان گەیشتنە لێکتێگەیشتن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئێوارەی ئەمڕۆ لە قاهیرە گفتوگۆی نێوان وەزیری دەرەوەی ئێران و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەڕێوەچوو.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی لەوە کردەوە: وردەکارییەکانی ئەم لێکتێگەیشتنە لە چەند خولەکێکی تردا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دەرەوە ڕادەگەیەنرێت.

News ID 56746

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha