بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چوارچێوەی پەرەدان بە ئامانجەکانی خەڵاتی مستەفا(سخ) بۆ ناسین، پاڵپشتی و پەرەسەندنی زانایانی سەرتری جیهانی ئیسلام، لە شەشەمین خولی ئەو خەڵاتەدا "میدالی زانایانی گەنجی ژێر 40 ساڵ"، ئاراستەی 3 توێژەر و زانای گەنج و بلیمەتی جیهانی ئیسلام لە وڵاتانی ئێران، تورکیا و مالێزی کرا.
لە ڕیوڕەسمی بەخشینی ئەو میدالەدا کە ئەوڕۆ 15ی خەرمانان لە فەرهەنگستانی زانستگەلی کۆماری ئیسلامی بەڕیوە چوو، میدالی فەخر و بری 10 هەزار دۆلار کە لە شوێنی بوودجەی دوو براوەی پێشووی ئەم خەڵاتە، پڕۆفیسیۆر ئۆگۆر شاهین (زانای تورکیا-ئاڵمانی) و دوکتۆر ئومێد فەرۆخزاد (زانای ئێرانی-ئاڵمانی) دابین کراوە، ئاراستەی پرۆفیسۆر شۆ پائۆلک لە مالیزی، بووسه جواتمەره یێڵدریم لە تورکیا و سپیده میرزایی وەرزەقانی لە ئێران کرا.
شایانی باسە، خەڵاتی مستەفا(سخ) هەر دوو ساڵ جارێک ئاراستەی زانایانی سەرتری جیهانی ئیسلام لە بوارەکانی زانست و توکنۆلۆژیا دەکرێت.
Your Comment