AP ١٤٠٤ خەرمانان ١٥ ١١:١٧

ئیلهام ئەحمەد هۆشداریی له مەترسییەکی گەورە بۆ سووریا دەدات

ئیلهام ئەحمەد هۆشداریی له مەترسییەکی گەورە بۆ سووریا دەدات

ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر لە کاردانەوە بە هەڕەشەی بەرپرسانی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی هۆشداریی دا کە ئەو هەڵوێستە دەتوانێت سەقامگیری ناوخۆیی سووریا بخاتە مەترسییەوە و ببێتە هۆی پێکدادانی ناوخۆیی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بازنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تورکیا و دەوڵەت باخچەلی مترسییەکی گەورە بۆ سەر سەقامگیری ناوخۆیی سووریا وەسف کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەڵوێستەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هێزەکانی هەسەدە وتی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەسەدە زیاتر لە هەر لایەنێکی دیکە بەدوای یرکگرتوویی ناوخۆیی سووریان.

ئیلهام ئەحمەد لە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەش هەواڵی دا و زیادی کرد: بە پێی ڕەوتی گۆڕانکارییەکان لە تورکیا دەتوانین گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق درێژە بدەین و تۆکمەی بکەینەوە.

هەروەها داوای ڕۆڵی جیدی تری هێزە نێودەوڵەتییەکانی کرد و وتی: هێزە نێودەوڵەتییەکان ئەبێ ڕۆڵی سازێنەر و کاریگەریان لە سەقامگیری و ڕێگری لە قەیران هەبێت.

News ID 56688

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha