AP ١٤٠٤ خەرمانان ٦ ٠٩:٠٥

گرۆسی: هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ئۆرانیۆم لە ئیسفەهانەوە بوونی نییە

گرۆسی: هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ئۆرانیۆم لە ئیسفەهانەوە بوونی نییە

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئیسفەهانەوە بوونی نییە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلەجەزیرە، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر گواستنەوەی ئۆرانیۆم کە بتوانرێت بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی بەکار بێت لە ناوەندی ئیسفەهانەوە، دوای هێرشەکانی ئەمریکا لەبەردەست نییە.

ناوبراو وتی: کاری چاوەدێری لە ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستی پێکردووە بەڵام هێشتا نەگەییشتووەتە ئەو ئاستەی کە بەرچاوی ئێمەیە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی سێشەممە شەو لە گفتوگۆ لەگەڵ فاکس نیوز پاگەندەی کرد کە یەکەم گرووپی چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزەی ئەتۆمی دوای دانوستان لەگەڵ تاران گەڕاونەتەوە بۆ ئێران.

News ID 56574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha