AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٤ ٠٧:٣٥

یارمەتیی نوێی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا بۆ 2026

یارمەتیی نوێی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا بۆ 2026

ئەمریکا بۆ ساڵی 2026 زیاتر لە 130 ملیۆن دۆلار یارمەتیی هێزە هاوپەیمانەکانی لە سووریا دەکات کە بە گوێرەی پێنتاگۆن پشکێکی زۆری ئەو گۆژمەیە بە هێزە کوردەکانی سووریا تەرخان دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بەڵگەی گۆژمەی ساڵانەی خۆی بۆ "سندووقی ڕاهێنان و پڕچەک‌کردنی دژە داعش"(CTEF) لە سووریا، سەرجەم یارمەتییە ماڵییەکانی بە هێزە هاوپەیمانەکانی واشنتۆن لە ساڵی 2026دا، 130 میلیۆنی ڕاگەیاند، کە بەشێکی زۆری ئەو گۆژمەیە وەک ساڵەکانی پێشوو بە هێزەکانی دیموکراتیکی کوردی سووریا تەرخان دەدرێت.

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە سەرەکی‌ترین بەهرەمەندانی ئەو گۆژمەیە لە سووریا، بریتین لە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا و یەکینەکانی سەر بەو، سوپای ئازادی سووریا لە ناوچەی تەنەف لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و لەمناوە هەسەدە وەک سەرەکی‌ترین هاوبەشی مەیدانیی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بۆ تەورگەلێکی وەک بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ شانە نهێنییەکانی داعش، پاراستنی ئۆردووگای ئاوارەکانی وەک هەول، ئاسایشی زیندانییە داعشییەکان و گەشتی شاری و بیابانیی چالاک، هێشتاش بڕیارە پشکی سەرەکی و زۆرتری ئەو یارمەتییانەی پێ‌بدرێت.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا هەروەها سەبارەت بە وردەکاریی پشکی هاوپەیمانانی خۆی لە سووریا، ڕاشیگەیاند: ئەم 130 ملیۆن دۆلارە بریتی دەبێ لە، تێچووی ئاسایی (مووچەی هێزەکان): 65 ملیۆن دۆلار، پڕچەک‌کردن و مەشقی سەربازی: 15.6 ملیۆن دۆلار، پاڵپشتی لۆجێستیکی و خزمەتی داکۆکی: 32.4 ملیۆن، وەڵامی پێداویستییە بەپەلەکان: 1.5 ملیۆن.

ئەمە سەرەڕای تێچووی چەکەمەنیی سووک و قورسی وەک AK-47، PKM، و دۆشکا، گوللە، ئۆتۆمبیلی تاکتیکی و گواستنەوەیی، جل‌وبەرگ و یۆنیفۆڕم و جیهازاتی دژە شۆڕش، ئامرازی پەیوەندی‌گرتنە بە بایەخی 6.5 ملیۆن دۆلارە.

شایانی باسە بوودجەی تەرخاندراو بۆ ساڵی 2026، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو دابەزیوە و بەوەشەوە پێکهاتەی دابەشکردنی بە هەمان شێوەی ساڵانی ڕابردوو.

News ID 55856

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha