AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٣ ٠٥:٥٩

کوردەکان، قەیرانی سیاسیی نوێی ژاپۆن

کوردەکان، قەیرانی سیاسیی نوێی ژاپۆن

گۆڤاری دیپلۆمات لە راپۆرتێکی نوێدا ڕوانیویەتییە پرسی کومەڵگای کوردەکانی ژاپۆن و هێرشی ڕاستەکانی ئەو وڵاتە لە دژیان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: تاقمێک لە نوێنەرانی پارتی زاڵی لیبراڵ‌ دیموکراتی (LDP) لە بەراوری 6ی ژوئەن، پلانێکی نوێی لە بواری سیاسەتی کۆچبەری ئاراستەی شیگرۆ ئیشیبا، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد، کە بەپێی ئەو پلانە، کۆچبەریی نایاسایی بۆ ژاپۆنی تا ئاستی سیفر دێنایە خوارێ. پلانێکی زۆر توند و گرژ کە بە باوەڕی زۆربەی چاودێران لە کاردانەوە بە "پرسی کوردەکان" سەرەڕای پێویستیی ژاپۆن بە هێزی کاری لێهاتوو، گیراوەتە بەر؛ بابەتێک کە لەوڕۆکەدا بۆتە هۆی نیگەرانیی بە نیسبەتی کومەڵگای کوردەکان لە شارەکانی وارابی و کاواگۆجی لە پارێزگای سایتاما لە باشووری تۆکیۆ.

لە پەراوێزەوە بۆ ناوەند

کوردەکان لە دەیەی 90ی سەدەی بیستەوە لە سایتاما جێگر بوونە و لە زۆربەی ئەم ساڵانەدا کەمتر کەوتوونەتە بەر سەرنج. بەڵام ناکۆکییەکان لە جووڵای 2023ـه‌وە واتە دوای شەڕی ئەندامێکی کۆمەڵگای کورد لە شاری کاواگوجی کە بووە هۆی کوژرانی کەسێک، بەرز بۆوە. لەو ڕووداوەدا، نزیکەی 100 کەس لە کەس و کاری لایەنەکان، لە بەردەم نەخۆشخانەدا گردبوونەوە و تێهەڵبچنەوە و ئاڵۆزی بخەنە سەر ڕەوتی کاروباری نەخۆشخانەکە.

لەوساوە تا ئێستا باڵە ڕاستە رادیکاڵ و هاندەرەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەردەوام هێرش دەکەنەوە سەر کوردەکان و لە ڕاپۆرتی ئەمدواییەی کەناڵی NHK هاتووە کە تەنیا لەم دوو ساڵەدا، نزیکەی 25 ملیۆن پۆستی بێزاری بە زمانی ژاپۆنی لە دژی کوردەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە.

ئەو هێرشانە لە ئێستادا تەنیا بە توندئاژۆیانی ژاپۆنی کۆتایی پێ نایەت و کەسایەتیگەلێکی وەک تارۆ کۆنۆ لە سیاسەتوانانی دەستدرۆیشتووی پارتی LDPیشی تێۆە گلاندووە و ئەویش لە وێبلاگی کەسێنی خۆیدا خوازایری بەرەنگاربوونەوەی "پەنابەرانی درۆیین" بووە و هەروەها لە مانگی مەیدا ئیستۆنۆری ئۆنودرا، سەرۆکی کۆمیتەی سیاسەتدانەریی ئەو حزبە، سەردانی کاواگوچی کردووە و جەختی لە "ڕیسای گشتی وەک بناغەی سەرەکیی هاوژینی" کردووە.

کوردەکان بۆ کەوتوونەتە بەر سەرنج؟

لە کاتێکدا کە کۆمەڵگای کوردەکانی ژاپۆن تەنیا 2 تا 3 هەزار کەسن (کەمتر لەسەدا 1ی کۆچبەران)، گوشارە سیاسییەکان لە دژیان لە ڕادەبەدەرە. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2023 تەنیا 44 تاوان لە کاواگوچی بە ناوی هاووڵاتیانی تورکیاوە (کە هەمووشیان کورد نین) تۆمار کراوە و پۆلیسی پارێزگای سایتاما، هیچکات دۆخی ئەو ناوچەیەی زۆر نالەبار، ڕانەگەیاندووە. بگرە تەنیا گرفتێک کە دانیشتووانی ژاپۆنی لەگەڵ ئەو کۆچبەرانە هەیانە، کێشەگەلێکی وەک قرم و قاڵ و دەنگی زۆرە و ئەوەش پرسێک نییە کە لە ئاستی نیشتمانیدا دەنگ بداتەوە و ئەو هەموو هێرشەی بکرێتە سەر.

کێشەی ناسەقامگیری کوردەکان؛ دۆخی ئاڵۆزی کۆچبەری

زۆربەی کوردەکان لە هەلومەرجی کاتی و هەڵپەسیراوە و ناسەقامگیر لە ژاپۆندا دەژین و هەندێکیان لە دەیەی 1990 و 2000 بە کەڵک‌وەرگرتن بە کەڵک‌وەرگرتن لە حەسانەی ڤیزایی گەشتیاریی تورکیا چوونەتە ژاپۆن و پاش مانەوەی زیاتر لە ماوەکەیان، بە شێوەی نایاسایی خەریکی کارن و هەندێکی تر پاش چوون، بە هۆی ئازار و هەڕەشەکان لە تورکیادا، خوازیاری پەنابەری بوونە. بە جۆرێک کە بە گوێرەی ئامارەکان، لەسەدا 75ی هاووڵاتیانی تورکیایی دانیشتووی کاواگوجی، لە مانەوەیەکی نامتمانەدا ماونەتەوە و لە نێوان 2206 کەس، نزیکەی 906 کەسیان ڤیزای مانەوەی کاتی هەیە و 717 کەسیشیان لە ئازادیی مەرجداردا دەژین.

زۆربەی ئەو کەسانە مافی کار کردنی فەرمییان نییە و بێ‌بەرین لە خزمەتی کۆمەڵایەتی و لە دۆخێکی ناسەقامگیری ئابووریدا دەژین و ئەمەش لە خۆیدا ڕێخۆشکەر بۆ دەرکەوتنی ئاکاری مەترسیدار و پەراوێزی.

ڕیسای توند وتۆڵی پەنابەریی ژاپۆن

سیستەمی پەنابەریی ژاپۆن، بە تایبەت هەمبەر بە کوردەکان زۆر توند و تۆڵە و ئەگەرچی زۆربەی کۆچبەران و پەنابەرانی کورد خەڵکی تورکیان، بەڵام بە هۆی نزیکیی ژاپۆن و تورکیا، هەلی پەنابەرێتیان نادرێتی و لەو بارەوە دیارە تۆکیۆ و ئەنقەرە بە هاوئاهەنگییەوە دەجووڵێنەوە.

News ID 55853

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha