بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیره"، سەرچاوەگەلی لوبنانی لە گردبوونەوە و ڕێپێوانی خەڵکی لوبنان لە بەیرووتی پایتەختی وڵاتە لە دژی ڕژیمی زایۆنی هەواڵیان دا.
خۆپیشاندەران لەم ڕێپێوانە ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ هێرش و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و ئێران دەربڕی.
هەروەها میدیاکانی عێراق و ڤێنزئۆئێلا ڕایانگەیاند کە خەڵکێکی زۆر بۆ دژایەتی ئیسڕائیل و پشتیوانی لە ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.
دەیان هەزار شوێنکەوتووی ڕەوتی سەدر، دوابەدوای بانگەوازی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدری عێراق، بە دروشمی دژ بە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە شاری سەدری بەغدا، نوێژی هەینییان ئەنجامدا.
Your Comment