بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی شەپۆلی نوێی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران لە دژی ئامانجە سەربازییەکان و ناوەندگەلی پیشەسازیی سەر بە پیشەسازیی سەربازیی ڕژیمی زایۆنی، ناوەندگەلی تەکنۆلۆژیی پێشکەوتە و ئاسایشی سایبێریی ئیسرائیل زیانی قورسی پێگەیشت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ئۆپەراسیۆنی درۆنیی ڕۆژی ڕابردووی ئێران بە زیاتر لە 100 جۆرە درۆنی جەنگی و تۆقێنەرانە، سیستەمگەلی بەرگریی دژە مووشەکی لە حەیفا و تلاڤیڤ کرانە ئامانج.
Your Comment