ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ناوەندی پەیوەندی، کۆنتڕۆڵ و زانیاریی ئەرتەشی ئیسرائیل (IDF C4I HQ)، بینای ناوەندیی زانیاری-ئۆپەراسیۆنی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە لە پارکی تەکنۆلۆژیای گاو-یامی تلاڤیڤ لە هێرشی ئەمدواییەی مووشەکیی سپا بۆ سەر سەرزەوینە داگیرکراوەکان، کرایە ئامانج. ئەو ناوەندانە، بە هەزاران هێزی سەربازی، سیستەمگەلی فەرماندەیی دیجیتاڵ، ئۆپەراسیۆنی سایبێری و سیستمگەلی C4ISR لە خۆ دەگرت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دابینکردنی ژێرخانی ئۆپەراسیۆنی ڕایەڵتەوەرانەی ئەرتەشی زایۆنی، ئیدارەی شەڕی دیجیتاڵ، ئیدارەی گشتیی فەرماندەیی، پەیوەندییەکان، کەمپیۆتێر و بەرگریی سایبێری، کۆنتڕۆڵی تۆڕە ڕادیۆییەکان، فیبری تیشکی، لینکی دەیتا و پەیوەندیی مانگیلەیی، ئەندازیاریی سیستەمگەلی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ، بەرگری لە بەرامبەر هێرشی سایبێری و کاردانەوەی بەپەلە، گەشەی نەرمئامێری و بەڕیوەبەریی دەیتای ئەرتەش، هاوکاریی هەواڵگرانەی زانیارییەکانی ئەرتەش و شاباک بۆ هەڕەشەگەلی زیندوو، کوددانەری و ئاسایشی زانیارییە سەربازییەکان و بەرگری لە ژێرخانە هەستیارە سەربازییەکانی وەک گومبەرزیی ئاسنین، ئارۆ و مانگیلەکان لە ئەرکەکانی ئەم ژیرییە دیجیتاڵەی ڕژیمی زایۆنی بوو. ئەم ناوەندە هەروەها بە بناغەیەکی ئەرکانیی هاوئاستی هێزی زەوینی، ئاسمانی و دەریایی دەهاتە ئەژمار.
ئەوە لە کاتێکدایە کە هەندێک میدیای عێبری هەوڵ دەدەن، نەخۆشخانەی سەربازیی "سوروکا" کە کەوتۆتە بەر شەپۆلی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران، لە بری فەرماندەیی ناوەندی پەیوەندی و هەواڵگریی ئەرتەشی ڕژیمی زایۆنی بەرجستە بکەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن هێرشی مووشەکیی قورسی ئێران لە دژی مۆڵگە ستراتژییە گرینگەکانیان، چکۆلە نیشان بدەن.
Your Comment