بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕایگەیاند: بەرەنگاریی لەگەڵ دوژمن تا سزادان و تاوان دانەوەی بەردەوام دەبێت.
جەختیش کراوە ئەگەر هەڵە و تاوانێکی جیاواز لە دوژمنی زایۆنی ببینرێت، بە شێوازی جۆراوجۆری پێش بینی کراو وڵامی دەدرێتەوە.
ئاماژەش دراوە کە ئەگەر لایەنێکی سێهەم بەشداری لەم دەستدرێژیە بکات، بە گوێرەی پلانێکی دیاری کراو،بێ درەنگ بەرپەرچی دەدرێتەوە.
Your Comment