ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: ئەرتەشی داگیرکەری قودس دوێنێ ئێوارە سەرجەم یاسا مافی و ئەخلاقیەکان ژێر پێ نا و هێرشەی کردە سەر ناوەندی دەنگی و ڕەنگی ئێران.
زۆربەی هەواڵنێران و ناوەندە مێدیاییە نێودەوڵەتییەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هێرشی ترسەنۆکانەی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی دەنگ و رەنگی ئێرانیان ئیدانە کرد. بە وتەی ئەو ناوەندە نێودەوڵەتیانە، ئەو جەنایەتە نامرۆڤانەی ئیسرائیل بەشێک لە کۆمەڵکوژی مێدیایی ئەرتەشی داگیرکەری قودس بۆ بێدەنگ کردنی دەنگی ئازادی بەرخۆدان بوو.
ئەحمەد تەمیمی سەرۆکی مۆزەخانەی شەهیدانی مێدیایی شەڕی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵەخانەی شووشەیی دەنگ و رەنگی ئێران وتی: ئیسرائیل ئامێری دەستی ئەمریکایە و بە دەستی ئەو وڵاتە ڕێنوێنی دەکرێت. ئەمڕۆکە، مێدیاکانی بەرخۆدان بەتایبەتی مێدیای کۆماری ئیسلامی ، شەڕێکی مێدیایی زۆر سەرکەوتووی لە بواری ڕەوانی گرتووەتە ئەستۆ. دوژمن لە مێدیاکان هاتووەتە تەنگ و بڕیاری بە بێدەنگی داوە بەڵام لە ئەو کارە سەرنەکەوتووە.
ناوبراو زیادی کرد: ئیسرائیل بێخۆ هەوڵ دەدات تا مێدیاکان کە دەنگی بەرخۆدانن بێدەنگ بکات، چونکوو بە باشی دەزانێت کە ئازادی بەیان، زیاتر لە گوللە ئەوان دەترسێنێت. ئەو هەوڵەی ئیسرائیل وەهماوییە. مێدیاکانی بەرخۆدان بە مووشەک ناکوژێنەوە و لە هەڕەشە ناترسێن. ئەو خوێنانە کە هەواڵنێران دەیدەن دەبنە خوێنێکی نوێ لە دەمارەکانی بەرخۆدان.
سەرۆکی مۆزەخانەی شەهیدانی مێدیایی شەڕی هێزەکانی حەشد وتیشی: ئەو هەوڵە دژی ئازادی بەیانە و حەشدی شەعبی و چەندین لایەن لە عێڕاق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ئەو هیرشەیان ئیدانە کردووە.

سەرۆکی مۆزەخانەی شەهیدانی مێدیایی شەڕی حەشدی شەعبی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر جەختی کرد کە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دەنگ و ڕەنگی تاران، ئازادی بەیانی پێشێل کردووە.
News ID 55552
Your Comment