AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٧ ١٠:٢٣

چەندین وڵاتی جیهان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد

چەندین وڵاتی جیهان هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد

وەزیرانی دەرەوەی میسرم ئوردن، ئیمارات، پاکستان، بەحرەین، برونءی، تورکیا، چاد، گامبیا، ئەلجەزیار، کومور، جیبوتی، عەرەبستان، سوودان، مالی، سومالی، عێراق، عەمان، قەتەر، کوێت، لیبیا و موریتانی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هیرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێرانیان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پێوەندییەکانی بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، لەگەڵ هاوتاکانی خۆی لە وڵاتانی جیاوازەوە و بە داهێنانی کۆماری میسر، بەیاننامەیەکی هاوبەش لە نێوان کۆمەڵێک لە وڵاتەکان واژۆ کراوە.


لە دەقی بەیاننامەکەدا هاتووە:

ڕەت کردنەوە و ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران؛

جەخت لەسەر ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی وڵاتەکان، نیاپاکی دراوسێیەتی و چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای ئاشتیخوازانەوە؛

دەربڕینی نیگەرانی لە بەرز بوونەوەی مەترسی ئاڵۆزی کە لێکەوتەی جیدی بۆ ئاسایش و سەوامگیری ناوچەکە دەبێت؛

جەخت لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و لابردنی سێبەری شەڕ لەسەر ناوچەکە؛

News ID 55548

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha