بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
پووتین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ پزشکیان وتی: دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر لە ئێران بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتارێکدا دوای دیدار لەگەڵ مەسعوود پزشکیان لە کرێملین ڕایگەیاند: ڕووسیا هەموو بەڵێنەکانی سەبارەت بە پڕۆژەکان لە ئێران جێبەجێ دەکات. دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بوشێهر لە ئێران لە ئارادایە.
پاشان سەرۆکی ڕووسیا درێژەی بە قسەکانی دا: لە دیدارێکی دوو قۆڵیدا لەگەڵ پزشکیان، باسم لە بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (ڕۆژئاوای ئاسیا) کرد؛ پرسێک کە نیگەرانی لێدەکەوێتەوە. هیوادارین پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا هەنگاو بنێن.
Your Comment