بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی لە وەڵامی ئەو نامانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن کۆمەڵێک خوێندکاری سەرتاسەری وڵاتەوە بۆ ڕێبەری باڵای شۆڕش نێردراون، ئیرادە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی خۆیان بۆ بنیاتنانی داهاتوو بە تاڵی گرێدراوی “پابەندبوون” لە نێوان ڕێبەریی و گەنجان زانی و جەختیان لە خۆ تەیارکردنی گەنجان بە چەکی زانست و ئیمان، پاککردنەوەی ڕۆح و هەوڵی دوو هێندە بۆ زیادکردنی هێز و دەسەڵاتی ئێران کردەوە.
لەونامەیەدا هاتووە:
نامە میهرەبانەکانتانم خوێندووەتەوە. سوپاسگوزارم بۆ لوتفی لەڕادەبەدری ئێوەی خوێندکاری گەنج و بە ئەنگێزە، دوعای تایبەت بۆ هەمووتان دەکەم کە حەقتان لەسەر ئەستۆم داناوە.
هەروەها هاتووە: لە نامەکانی ئێوە و نامەکانی زۆرێک لە گەنجان و خوێندکارەکان کە منی کەمترینیان خۆشدەوێت، ئیرادە و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە بنیاتنانی داهاتوودا دەدرەوشێتەوە.
ئەم پەیمانە پتەوە ئەمانەتێکی گرانبەهایە کە ڕەگ و ڕیشەی لە مەکتەبی ئیسلامی پاکی محەممەد (صلی اللە علیە وسلم) و میراتی خومەینی گەورە و شەهید خامنەیی د.خ دایە و تاڵی گرێدانی “هاوپەیمان”بوونمانە مانە لەگەڵ یەکتر.
بۆ ئەم مەبەستە، تا دەتوانن خۆتان بە چەکی زانست و ئیمان و پاڵاوتنی ڕۆح و ئینتیما لەگەڵ خودا و ئاشنابوونێکی قووڵ بە فێرکارییەکانی قورئان و ئەهلی بەیت (د.خ) تەیار بکەن و هێز و دەسەڵاتی ئێرانی ئازیز بە دوو کار و دەستپێشخەری زیاد بکەن . تاکوو بە دوعای مەولامان د. خ سوپای هاوپەیمانان بەرەو لوتکەکانی پێشکەوتن و شارستانیەتی ئیسلامی-ئێرانی بە خێرایی و بە باشترین شێوە بگات.
Your Comment