بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە مەکۆی وڵاتان هەناردەکاری گاز لە موسکۆ وتی: کردەوە تاکلایەنەکانی ئەمریکا سەقامگیری بازاڕەکانی وزەی خستووەتە مەترسییەوە .
وتیشی:ئابلۆقە و گەمارۆدانی ئێران هەڕەشە لە ئاسایشی وزەی جیهان دەکەن.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بە پێشهاتە جیۆپۆلەتیکیەکان و هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران، لە لووتکەی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گاز وتی: گەمارۆ تاکلایەنەکان و گەمارۆی دەریایی و ئاسمانی، جگە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وزە، سەقامگیری بازاڕە جیهانییەکان و ئابووری نێودەوڵەتیشیان خستۆتە مەترسییەوە.
جەختیشی؟کرد: ڕێبەری شەهیدی ئێران، بە دەستپێشخەری و پشتیوانی خۆی، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەهێزکردنی کۆڕبەندی وڵاتانی هەناردەکاری گازدا بینی
Your Comment