ئاژانسی هەواڵی مێهر گرووپی نێودەوڵەتی؛ وَإِمَّا تَخَافَنَّ مِنْ قَوْمٍ خِیَانَةً فَانْبِذْ إِلَیْهِمْ عَلَی سَوَاءٍ إِنَّ اللَّهَ لَا یُحِبُّ الْخَائِنِینَ -–ئینفعال ۵۸
لە کاتی دەسپێکی هێرشە نایاسایی و نامرۆڤییەکانی ئیسرائیلەوە بۆ ناوەندە هەستیارە، سەربازی، ئەتۆمی و سیاسییەکانی ئێران، هاوکاری ئاشكرا و شاراوەی هەندێک وڵاتی دراوسێ و ئەکتەری سەروو ناوچەیی لەگەڵ ئیسرائیل لە بواری بەرگری، هێرش و هەواڵگری بەرچاوە.
بۆ نموونە لە ئۆپرسیۆنی بەرگری بەڵێنی سادقی 3 هەندێک ئەکتەری ناوچەیی و سەرووناوچەیی وەکوو ئوردن، فەڕەنسا، بریتانیا و ئەمریکا ئاشکرایانە جیهازاتی سەربازی خۆیان وەکوو شەڕکەرەکان، سیستەمی بەرگری، کۆپتەر، کۆپاپۆڕ و ... ی خۆیان خستە بەردەستی سیستەمی بەرگری ئیسرائیل تا ڕێگری بکەن لە هێرشی ئێران بۆ ئەو سەر ڕژێمە.
جگە لە بوونی درۆنی ناسینەوەیی ئیسرائیل لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران، گومان لەسەر هاوکاری باکوو لەگەڵ ئیسرائیل و خەیانەتی دووبارەی دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانی زیاد کردووەتەوە.
جگە لە جووڵە گوماناویەکانی هۆکارەکانی سەر بە مووساد و حامان لە وڵاتانی بەحرەین و ئیمارات لە ژیر چاوەدێری دەزگا هەوڵگرییەکانی وڵات بووە و ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی ئەوان لە باشووری کەنداوی فارس بۆ چاوی کراوەی دەسەڵات یەکلایی و روونە.
لە هەمان کاتدا هاتنی هەندێک کەسی سەر بە مووساد بۆ سنوورە ڕۆژاواییەکانی ئێران، جارێکی دیکە مۆرێکی پشت ڕاست کەرەوە لە هەوڵی گرووپە جودایی خوازەکان لد ژی بەرژەوەندی و ئاسایشی وڵاتە.
لە هەمان پێوەندیدا کۆمەڵگای مێدیایی و چاپەمەنی وڵات وێڕای جەخت لەسەر پشتیوانی لە خاکی ئێران، ڕێبەر و گەل، خوازیاری هەوڵی یەکلایی هێزە چەکدارەکان لە دژی هەموو هاوبەشەکانی ئیسرائیل لە کوشتوبڕی ژنان و منداڵانی ئێرانە. دوای چڕ بوونەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە سەربازی و ناسەربازییەکان کە بە پێچەوانەی سەرجەم کۆنوانسیۆن و یاسا نێودەوڵەتیەکانە، کۆماری ئیسلامی هۆشداریی دەدات کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی بەرگری ڕەوا، سەرجەم وڵاتان و هاوبەشە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە ڕۆژاوای ئاسیا دەکرێتە ئامانجی هێرشی سەربازی.
بەم پێیە هەر جۆرە پشت راست کردنەوەی هەواڵگری یان مێدیایی لەسەر هاوکاری ئەکتەرە ناوچەیی و سەروو ناوچەییەکان لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو ڕاگەیاندنی شەڕ لەگەڵ گەلی ئێران دەبێت و وەڵامیان دەدرێتەوە. ئەو قسە پشتی بە توانی هێزە چەکدارەکان و ورەی گەلی ئێرانەوە تا لەناوچوونی هەموو مەترسییەکان گەرمە. لە ئەو ڕێگایەدا چاکسازی هەڵسوکەوتی وڵاتانی لادەر لەبەرچاوی گەلی ئێرانەوە ناسڕدرێتەوە و دەبێتە بەستێنێک بۆ بووژانەوەی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ ئەکتەرە ناوچەیی و سەروو ناوچەیەکان.
Your Comment