AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٧ ٠٧:٥٨

قایمقامی پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان بۆ مێهر:

ئێران گورزی کوشەندەی لە ئیسرائیل داوە؛ ترامپ لە هەوڵی فریاکەوتنی تلاڤیڤ

ئێران گورزی کوشەندەی لە ئیسرائیل داوە؛ ترامپ لە هەوڵی فریاکەوتنی تلاڤیڤ

قایمقامی پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان جەختی کرد کە ئامانجەکانی ڕژیمی زایۆنی لە ئێراندا مسۆگەر نابن و تاران دوژمنی دەستدرێژکار لە جێی خۆی دادەنیشێنێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: شمشاد ئەحمەدخان قایمقامی پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی مێهر لەبارەی شەڕی ئێستاکەی ئێران و ئیسرائیل، وتی: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشانە، لەناوبردنی دامەزراوە ناڤۆکییەکانی ئێرانە، بەلام ئەم دامەزراوانە هێندە لە قووڵایی زەویدان کە بە هێرشی مووشەکی لەناو ناچن.

وتیشی: ئامانجی دووەمی هێرشەکان، گۆڕینی حکوومەت و دەسەڵاتی ئێرانە، کەچی نازانن کە خەڵکی ئێران لە بەرامبەر ڕژیمی زایۆنیدا یەکگرتوو و یەکڕیزن و پاڵپشتی لە حکوومەتی خۆیان دەکەن. هەر بۆیە گۆڕینی حکوومەتی ئێران نامومکینە و خەڵکی بەهایەک بە بانگەوازەکانی بەرپەرسانی زایۆنی نادەن، بەڵام بەپێچەوانە ئەگەری هەڵگیرسانی شۆڕشی جەماوەری لە دژی دەوڵەت لە ناوخۆی ئیسرائیل هەیە.

شمشاد ئەحمەد خان بە ئاماژە بە شیمانەی دەرچوونی ئێران لە پەیمانی "ئێن‌پی‌تی" بە هۆی پەیمان‌شکێنیی ئەمریکا و جەنایەتە نوێیەکانی ڕژیمی زایۆنی لە بری بەڵێنیی سڕینەوەی گەمارۆکان، جەختی کرد: نابێ چاوەروانی هیچ هەوڵێکی جیدی بۆ جێگربوونی ئاگربڕ لە وڵاتانی ناوچەکە بین، چونکە لە سەفەری ئەمدواییەی ترامپ بۆ وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس دەرکەوت کە ترامپ بە دوای بازرگانییەوەیە و شازادە عەرەبەکانیش هیچیان لێ هەڵناوەرێت.

ئەو دیپلۆماتە پێشووی پاکستان لە درێژەدا ڕایگەیاند: پاش هێرشی تۆڵەئەستێنانەی ئێران، ڕاوێژی ترامپ گۆڕاوە و ئێستا قسە لە دیپلۆماسی و ئاگربڕ دەکات و هاوکات چین و ڕووسیاش جموجۆڵیان پێ کەوتووە و تەنانەت وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا و لەوان بەریتانیا، فەڕەنسا و ئاڵمانیاش جەخت لە دیپلۆماسی دەکەن، چونکە دەبینن ئیسرائیل زیانی قورسی بەرکەوتووە و ئەمە نیشان دەدا کە ئێران گورزی کوشەندەی لە ئیسرائیل داوە و ئەگەر بیەوێ لە هەر حاڵێکدا هێرش دەکا و وڵاتانی ڕۆژئاواییش تێگەیشتوون کە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل ناتەوانێ پێش بە مووشەک و درۆنی ئێرانی بگرێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە پاشهاتی مەترسیداری ئەم شەڕە و لەوان سازبوونی قەیرانی نەوت و شۆکە ئابوورییەکان بۆ هەموو جیهان، ڕاشیگەیاند: هەڕەشەی ئیسرائیل تەنیا بۆ سەر ئێران نییە، بەڵکوو پاکستانیش لە مەترسیدایە و خەڵکی ئێمە بەردەوام ئامادەی ئەو جۆرە هەڕەشەیانەن و ئێمە هیچ دەرفەتێک بە فیڕۆ نادەین و ئێستا کاتی ئەوەیە کە هەموو پێکەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشەیە یەکگرتوو بین.

قایمقامی پێشووی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە کۆتاییدا جەختیشی کرد: خەڵکی پاکستان بە هەموو هێزەوە لە پشتی ئێرانن و دەوڵەتی پاکستانیش لەوبارەیەوە هاوڕیزیی خۆی بە ئاشکرا دەربڕیوە.

News ID 55533

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha