بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژی چوارەمی بەرگری نەتەوەیی لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیلە.
وڵاتانی پاڵپشتی ئیسرائیل هاوبەشی تاوانن لە دەستدرێژییەکاندا
ناوبراو درێژەی دا: هەموو ئەو وڵاتانەی کە بە جۆرێک پاڵپشتی ئەو ڕژێمەن یان بەدوای پاساودانی جەنایەتەکانن وەکوو هاوبەشی تاوان لە دەستدرێژییەکانن.
بەقایی وتیشی: بە پشت بەستن بە توانی خۆمان هێرش و بەرگرییەکی قایممان دەست پێکرد و درێژەمان داوە. وەڵامی ئێمە بە ئیسرائیل بەرگری ڕەوا بە پێی مافی نێودەوڵەتی ، لۆژیکی مرۆییە.
نابێت جەنایەتەکان لە کەرتی ڕۆژاوا و غەززە لە بیر بکەین
ناوبراو زیادی کرد: هیرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە بۆشاییدا ڕوو نادات، ئێمە نابێت جەنایەتەکانی ئەو ڕژێمە لە غەززە و کەرتی ڕۆژاواش لەبیر بکەین.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات. قسەی دوو واتایی و ناڕوون دەستدرێژییەکان پاساو دەکات و داوکاری لە ئێران بۆ دان بەخۆدانان شتێک جگە لە فریودان نیە.
ناوبراو درێژەی دا: لە هەموو وڵاتەکان و بەتایبەتی وڵاتانی ناوچەکە و دۆست و ئەوانەی کە لە نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دزەیان هەیە چاوەڕوانین کە هەموو توانی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پەسەند کرانی بڕیارنامەگەلێک لە دژی ئیسرائیل.
گەڵاڵەی دانوستان لە ئەم دۆخەدا بێ واتایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە قسەکان لەسەر دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: ڕاستی لەبەرچاو بگرن. ئێمە خەریکی دانوستان بووین و هاوکات هێرشمان کرایە سەر. ئەو هیرشەی ئیسرائیل بەبێ پاڵپشتی ئەمریاک ئەنجام نەدراوە و بۆیە ڕەوتی دیپلۆماسیان بێ واتا کردووەتەوە. ئەوە ئەرکی ئەمریکایە کە لە ئەو بارەوە هەڵوێستی ڕوون بنوێنێت .
هەروەها سەبارەت بە قسەکانی ترامپیش وتی: گەڵاڵەی دانوستان لە ئەم دۆخەدا بێ واتایە. ئەمریکا و هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش ئەبێ ئەو هیرشە ئیدانە بکەن.
وەڵامی وڵاتانی دیکە بە ئیسرائیل پێویستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێران نیە
ناوبراو سەبارەت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ وەڵامی هاوبەش بە ئیسرائیل وتی: وەڵامدانەوە بە ئیسرائیل پێویستی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئێران نییە. لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ئیسلامی لە هاوئاهەنگیداین بۆ ئەوەی کە لەسەر لێکەوتەکانی هاوپەیوەند بە ئەو یاساشکێنییە ئاشكرایەوە ڕوانگەی خۆمان بڵێینەوە
Your Comment