AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ١٦:١٦

پزشکیان: ئیسڕائیل لەم غەڵەتەی پەشیمان دەبێتەوە

پزشکیان: ئیسڕائیل لەم غەڵەتەی پەشیمان دەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران، ڕایگەیاند: ئیسڕائیل لەم غەڵەتەی کردی پەشیمان دەکەینەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڕۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی دژی ئێران وتی: له بەرامبەر ئەم تاوانه بێده نگ نابین.

پزشکیان ڕایگەیاند: وڵامی ڕەوا و به هێزی کۆماری ئیسلامی ئێران وا دەکات دوژمن له کرده گەمژانەکەی پەشیمان ببێتەوه .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزکیان، بە دوای تاوانی شەوی ڕابردووی ڕژیمی زایۆنی، جەختی لەوە کردەوە کە وەڵامدانەوەی ڕەوا و بەهێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوژمن لە کردەوە گەمژانەیەکەی پەشیمان دەکاتەوە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر، نەتەوەی ئێران پێویستی بە پێکەوەیی، متمانە، هاوسۆزی، یەکگرتوویی و کۆدەنگی هەیە و بە یارمەتی خودا، بە ڕۆحێکی وەها بەنرخەوە، وەڵامێکی توند و ژیرانە و بەهێز دەداتەوە بەرامبەر بە تاوانی ڕژیمی داگیرکەر".

News ID 55433

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha