بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس نەجەفی، دادستانی گشتی و ئینقلابی ناوەندی پارێزگای هەمەدان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک ڕێگای کرماشان – تویسەرکان کەسێک بە چەک تەقەی بەرەو هاووڵاتیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە لەم ڕووداوەدا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و شەشی دیکەش برینداربوون.
وتیشی: ژمارەیەک لە بریندارەکان باری تەندروستیان سەختە و نەشتەرگەری پزیشکی بۆیان بەردەوامە.
نەجەفی دەشڵێت: دەستبەجێ داواکاری گشتی شاری تویسەرکان گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە. ڕاشیگەیاند: دەستدرێژکارەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و تا ئێستا هۆکار و پاڵنەرەکانی بۆ ئەو کارە نادیارە و ڕەهەند و هۆکارەکانی تاوانەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و هەر کە لێکۆڵینەوەکە تەواو بوو ڕادەگەیەنرێت.
Your Comment