AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٦ ٢٠:٢٩

پزشکیان ڕۆڵی عەمانی لە دانوستانەکاندا نرخاند

پزشکیان ڕۆڵی عەمانی لە دانوستانەکاندا نرخاند

سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سوڵتانی عەماندا، ڕۆڵی چالاک و سازێنەری ئەو وڵاتەی لە ڕەوتی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکادا نرخاند و هیوای خواست کە ڕەوتەکە ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ سێ‌شەممە لە میانەی سەفەری بۆ عەمان، لەگەڵ هەسیەم بێن تاریق، سوڵتانی عەمان دیدار و گفتوگۆی کرد.

سەرۆک کۆماری ئێران لەو دیدارەدا وێڕای پێداگری بۆ ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو پەرەدان بە هاوکارییەکان لەگەڵ عەمان لە هەموو بوارەکاندا، خوازیاری ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕیی مامەڵەی ئابووری و بازرگانی و پەرەدان بە هاوکارییە دووقۆڵییەکان لە بوارەکانی بەرگری و ئەمنی بوو.

ڕایگەشیاند: ئامادەین بۆ سەرفەرازیی موسڵمانان، ئەوی لە تواناماندایە بیکەین. چونکە هەر کام لە ئێمە دەفرایەتیگەلێکمان هەیە و دەتوانین بۆ ئاسوودەیی و پێشکەتی یەکتری و گەلانی تری ناوچەی بەکار بێنین. بەو جۆرە، هیچ هێزێکی بیانی ناتوانێ گەلانی موسڵمان بهێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی.

پزشکیان هەروەها ڕۆڵی چالاک و سازێنەری وڵاتی عەمانی لە ڕەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکادا نرخاند و هیوای خواست کە ڕەوتەکە ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە.

News ID 55192

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha