بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێش ڕۆشتنی بۆ عومان، سەرۆک کۆماری ئێران ئامانجەکانی گەشتەکەی ڕوونکردەوە:
ئەم سەفەرە لەسەر بانگهێشتی جەنابی هەیسەم بن تاریق عەزیز، سوڵتانی عومان بەڕێوە دەچێت.
ئامانجی گەشتەکە دروستکردنی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ دراوسێکانمان و هاوکاری لەگەڵ یەکتر لە هەموو بوارەکانی ئەگەری، لەوانەش زانستی، ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، بازرگانی.
پزشکیان ڕایگەیاند: باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە ئاشتی و ئارامی ناوچەکە دەکەین و ئەو پرسانەی لە فەلەستین و غەززە ڕوودەدەن، بۆ ئەوەی بگەینە زمان و ڕوانگەیەکی هاوبەش.
وتیشی: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دەستی یەکبگرن و بەردەوام بن لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەو ڕەفتارانەی کە هیچ کەسێکی ویژداندار قبووڵی ناکات.
ئاماژەشی دا: ئێمە پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ عومان هەیە بە بەهای نزیکەی 2.3 ملیار دۆلار و هەوڵدەدەین ئەم پەیوەندییانە قووڵتر بکەینەوە و دەستکەوتی گرنگ بەدەستبهێنین.
Your Comment