AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٤ ٢٠:٢٥

شەڕڤانانی کورد تەڤلی سوپای سووریا دەبن

شەڕڤانانی کورد تەڤلی سوپای سووریا دەبن

سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریا لە یەکەمین دیداری فەرمیی لە پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سووریا لە لایەن ترامپ، لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و ناردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد شەرع سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریا و ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، لە یەکەمین دیداری فەرمیی لە پاش هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سووریا لە لایەن ترامپ، لەگەڵ تام باراک باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و ناردەی تایبەتیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ سووریا دیدار و گفتوگۆی کرد.

باراک لەو دیدارەدا وێڕای نرخاندنی هەوڵەکانی سەرۆکی سووریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل و هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی بزربووی ئەمریکا، جەختی لە گرنگیی هەڵوەشانەوەی گەماڕۆکان بۆ پاڵپشتی لە خەڵکی سووریا و نۆژەن‌کردنەوەی ئەو وڵاتە کرد.

هاوکات شەرع خوازیاری خێرایی‌بەخشین بە ڕەوتی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بوو و ئامادەیی دەوڵەتەکەی بۆ سەرمایەدانەریی بیانی بە تایبەت لە کەرتی وزە و ژێرخانەکان ڕاگەیاند.

هەروەها لەو دیدارەدا ئاوڕ درایەوە لە پرسی ڕێککەوتنی 10ی مارچ لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و پرسی تێکەڵ‌بوونی هێزەکانی هەسەدە لە پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندی و هاوکاریی دەوڵەتی سووریا لە دۆزینەوە و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی ئەمریکایی.

News ID 55164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha