AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢ ٢١:٤٤

قەرەیلان: تورکیا کۆتایی بە توند و تیژی نەهێنێت وڵامی دەدەینەوە

قەرەیلان: تورکیا کۆتایی بە توند و تیژی نەهێنێت وڵامی دەدەینەوە

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە لە دوازدەهەمین کۆنگرەی ئەو پارتە هوشداری دایە ئەنقەرە کە لە ئەگەری درێژدان بە توندئاژۆیی، پەکەکە بە "زمانێکی گونجاو کە تورکیا تێی بگات" وەڵام دەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاژانسی فورات، موراد قەرەیلان ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە، لە وتاردانی بە بۆنەی بڕیاری کۆتایی‌هێنانی پەکەکە بە شەڕی چەکدارانە، وێڕای داکۆکی لە زەروورەتی بەشداریی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لەو پڕۆسەیە و بەردەوامبوونی لە چوارچیوەی دوکتۆریەنی نوێی بەرگری، هوشداری دا: ئەگەر دەوڵەتی تورکیا پێداگر بێت لە سیاسەتی توندئاژۆیانەی خۆی، ئێمەش هوشیارانە و بە زمانێک کە ئەوان تێی بگەن، وەڵامیان دەدەینەوە

قەرەیلان لە درێژەدا جەختی لەوە کرد کە پەکەکە نە تەنیا ڕێکخراوێکی چەکدارانە، بەڵکوو نوێنەری ملیۆنان مرۆڤە کە ئەوڕۆکە ئامادەن هەنگاو بنێنە قۆناغێکی نوێی بەرخۆدان، و وتی: لەم قۆناغە هەستیارەدا، هاوڕیزی و تەکوزیی ناوخۆیی زۆر گرنگە و ئێمە لە ئەزموونەکانمان لە ساڵانی 2002 تا 2004 وانەی گرنگمان وەرگرتووە. واتە هەموو ناکۆکی و کەمایەسیەکانمان بە نزیکبوونەوە لە ڕێبازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان قەرەبوو کردۆتەوە.

ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی پەکەکە جەختی لەوەش کرد: ئەوڕۆکە لە کوردستاندا هیچ هێزێک وەک پەکەکە نییە کە ئەم هەمووە ساڵی خەبات و بەرخۆدانی بووبێت و بۆیە لێبڕاوانە دەڵێم کە هیچکەس ناتوانێ ئێمە گەمارۆ بدات، تێک بشکێنێت و دەرمان بکات.

News ID 55141

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha