AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٥ ٠٨:٤٩

شەمخانی: لە ئەگەری لابردنی بەپەلەی گەمارۆکان، لەگەڵ ترامپ ڕێککەوتن دەکەین

شەمخانی: لە ئەگەری لابردنی بەپەلەی گەمارۆکان، لەگەڵ ترامپ ڕێککەوتن دەکەین

مێدیایەکی ئەمریکی لە زمانی شەمخانییەوە ڕاپۆرتی دا کە تاران ئامادەیە لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان، لەگەڵ ترامپ ڕێککەوتن بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی هەواڵی NBC News ئەمریکا لە زمانی عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری ئیرانەوە، ڕاپۆرتی دا کە ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەو کەناڵە هەواڵنێرییەدا وتوویە: ئێران ئامادەیە لە چوارچیوەی ڕێککەوتنێک لەگەڵ دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەڵێنی گرینگ لەوانە وەلانانی پاشەکەوتی ئۆرانیۆم لە ئاستی باڵا و دەستنەخستنی چەکی ئەتۆمی قبووڵ بکات؛ بەو مەرجەی کە سەرجەم گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێران بەپەلە هەڵبوەشێتەوە.

ئەو کەناڵە ئەمریکییە لە زمانی شەمخانیەوە زیادی کرد: ئێران ئامادەیە تەنیا تا ئاستی پێویستی ناسەربازی ئۆرانیۆم بپیتێنێت و لە ئەو ڕێگایەدا، ئیزنی چاوەدێری تەواوی چاوەدێرە نێودەوڵەتیەکانیش دەدات.

ئێن بی سی نیوز نووسی: شەمخانی لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە لە ئەگەری بەدی هاتنی ئەو هەلە، ئایا ئێران ئەمڕۆ ئامادەی واژۆی ڕێککەوتننامەیە، بە ڕاشکاوانە وتی: بەڵێ.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەو کەناڵە ئەمریکییە، شەمخانی زیادی کردووە: هێشتا ئەگەری ڕێککەوتن بوونی هەیە. ئەگەر ئەمریکییەکان بە پێی پاگەندەیان هەڵسوکەوت بکەن، بەدڵنیاییەوە دەتوانین پێوەندی باشترمان هەبێت. ئەوە دەتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ببێتە هۆی دۆخێکی باشتر.

News ID 55028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha