AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٤ ٠٨:٥٠

ئێران و سێ وڵاتی ئەروپایی لە ئەستەنبۆڵ دانوستان دەکەن

ئێران و سێ وڵاتی ئەروپایی لە ئەستەنبۆڵ دانوستان دەکەن

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی، لە تورکیا دانوستان لەسەر ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجام دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئورووپایی و سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئێرانی ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی تاران ڕۆژی هەینی داهاتوو لەگەڵ لایەنە ئورووپاییەکان لە ئەستەنبوڵ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە لە مانگی تەمووزی 2015 واژۆ کرابوو، وتووێژ دەکەن.

ئەم دانوستانانە لە کاتێکدا بەڕێوەدەچن کە هەردوولا هەوڵدەدەن هەڵوێستەکانیان لەسەر ڕێککەوتنەکە بەهێزتر بکەن پێش دەستپێکردنی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەڕێوەدەچێت.

پێشتر دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەوروپا لە ئەنجامی تێکدەرەکانی لایەنی ئەوروپی، هەڕەشە و گرتنی هاووڵاتیانی ئێرانی، فراوانکردنی گەمارۆکانی سەر بەرنامەی مووشەکی ئێران و هەڕەشەی بەکارهێنانی میکانیزمی پەلەپیتکە لەلایەن ئەورووپاوە وەستابوو.

News ID 55019

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha