بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزهكانی پاراستنی گهل (هەپەگە) ڕایگهیاند، لەم قۆناغە مێژوییەدا، کە لە "سەروبەندی بڕیارێکی ستراتیژیداین" بۆ ئایندەی گەلو بزووتنەوەکە، نایانەوێت گرژیی و ململانێ لەگەڵ کەس دروست بکەین.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزهكانی پاراستنی گهل (هەپەگە) ئهمڕۆ له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لەم قۆناغە مێژوییەدا، کە ئێمە لە سەروبەندی بڕیارێکی ستراتیژیداین بۆ ئایندەی گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان، نامانەوێت گرژیی و ململانێ لەگەڵ کەس دروست بکەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "بەپێچەوانەوە دەمانەوێت لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیمووکراسی ئۆجەلان لە ڕێگەی دیالۆگ لەگەڵ هەمو لایەک کێشەکانمان چارەسەر بکەین".
Your Comment