بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کابینەی دەوڵەت وتی: هەر دانوستانێک لەسەر بنەمای کێشەکان پێک دێت و ئامانجی دانوستانەکان چارەسەری کێشەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتنی هاوبەشە. خولی دواتری دانوستانەکان لە ڕۆما دەبێت.
وەزیری دەرەوی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی گرۆسی لەسەر ئەوەی کە دانوستانەکان ئەبێ لە ژێر چاوەدێری ئێمە بێت، وتی: ئەو لێکدانەوە ڕاست نییە و تاقی کردنەوەی وزەی ئەتۆمی لە ئەستۆی ئاژانس دەبێت و ئەو ڕۆڵە، خۆی دەتوانێت دانوستانی لەسەر بکرێت و ئەبێ لەسەر گفتوگۆ بکەین.
عێراقچی هەروەها هاوپەیوەند بە هێڵە سوورەکان لە پێوەندی لەگەڵ پیتانندی ئۆرانیۆم وتی: هێڵە سوورەکانی ئێمە بە تواوەتی ڕوونە و بە لایەنی ئەمریکیش ڕاگەیێندراوە.
Your Comment