AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٠ ١٥:٤٠

ئێران وڵامی توند بە هەڕەشەی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکەی دەداتەوە

ئێران وڵامی توند بە هەڕەشەی سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکەی دەداتەوە

کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا هۆشداریی بە دوژمنانی ئێران دا کە هەر هەڕەشەیەک یان مەترسییەک بۆ سەر پیشەسازیی ئاشتیانەی ناڤۆکی ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی وەڵامێکی جیددی و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: دەوڵەتانی چاوچنۆکی جیهان لەبری ئەوەی بە زمانی هێز و هەڕەشە لەگەڵ نەتەوەی سەربەرز و سەربەخۆی ئێرانی ئیسلامی قسە بکەن، بەڵێنەکانیان جێبەجێ بکەن و ڕیاکتۆری هێزی ئەتۆمی لە ئێراندا دروست بکەن لە بەرامبەر قەرزە ملیارد دۆلارییەکانیان بە نەتەوەی ئێران، بۆ ئەوەی هەم قەرزەکانیان بدرێتەوە و هەم بیانوویان بۆ خستنەڕووی تۆمەتی تەواو درۆی دژ بە نەتەوەی ئێران کە چالاکیی نائەتۆمییە، کۆتایی بێت.

ڕاشگەیێندرا کە بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی ووزەی ئەتۆمی بەدوورگرتن لە لێدوانی سیاسی و لایەنگری سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییە ئاشتیانەکانی نەتەوەی ئێران و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەرکە سروشتی و تەکنیکییەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت.

دوژمنانی نەتەوەی ئێران ئاگادار دەکەینەوە کە هەر دەستوەردان و مەترسییەک بۆ سەر پیشەسازیی ئاشتیانەی ئەتۆمی نەتەوەی ئێران بە وڵامێکی جیددی و چارەنووسساز و ماڵوێرانکەری نەتەوەی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.

News ID 54559

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha