AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٩ ٠٩:١٢

ئێران بۆ ئەمریکا: هێرش بکرێتە سەرمان، هێرش دەکەینە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانتان

ئێران بۆ ئەمریکا: هێرش بکرێتە سەرمان، هێرش دەکەینە سەر بنکە و بەرژەوەندییەکانتان

سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج ڕایگەیاند: لە پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا هۆشداریی فەرمی دراوە کە هەوڵی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی بەرانبەر لە دژی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج ڕایگەیاند: لە پەیامی ئێران بۆ ئەمریکا هۆشداریی فەرمی دراوە کە هەوڵی سەربازی ئەمریکا لە دژی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی بەرانبەر لە دژی بنکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئێران لە پەیامەکەیدا بۆ ئەمریکا هێناویە: لە پرسی مووشەکی و درۆنی هەر جۆرە دانوستان و گفتوگۆیەکی قەدەغە کردووە و سەبارەت بە چالاکی ناوچەیی گرووپەکانی نزیک لە ئێران هاتووە کە ئەوان سەربەخۆ چالاکی دەکەن و ئەوە واتا ئەمریژا ئەبێ ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە گفتوگۆ بکات.
هەروەها هاتووە کە بەڵام لە بواری چالاکی ئەتۆمی ئامادەی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکاین بۆ تاقی کردنەوەی ورە و ویستی ئەمریکا بۆ دانوستان. بە واتایەکی دیکە ڕاگەیێندراوە کە ئێران لەبەر یاری ئەمریکا لەگەڵ پرسی دانوستان و دانانی مەرجی نالۆژیک، نایەوێت بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆشکی سپی گفتوگۆ بکات.
News ID 54435

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha