بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس لە تاران وتی: ئێمە ڕێگە نادەین کەس بە زمانی هەڕەشە قسە لەگەڵ خەڵکی ئێران بکات.
سەبارەت بە وەڵامەکەی ترامپ، وەزیری دەرەوەی ێران هەروەها ڕایگەیاند: نامەکەی سەرۆکی ئەمریکا گەیشت و بە وردی پێداچوونەوەی بۆ کرا. ئەم نامەیە ڕەهەندی جیاوازی هەیە و بەشێکی هەڕەشەی تێدایە و ڕێگە نادەین کەس بە زمانی هەڕەشەئامێز لەگەڵ خەڵکی ئێران قسە بکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان ئەم نامەیە هەوڵدەدات پەنجەرەیەک بۆ دیپلۆماسی بکاتەوە. ئێمە بە وردی ئەم نامەیەمان کۆڵیەوە و لایەنە جۆراوجۆرەکانیمان تاوتوێ کرد و وەڵامەکەی بە شێوەیەکی گونجاو گەیاندە لایەنی ئەمریکی.
Your Comment