AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٥ ١٦:٣٠

ئێران: لە سەر مێزی دانوستان ناکشینەوە

ئێران: لە سەر مێزی دانوستان ناکشینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: تا ئێستا وه ڵامی نامەکەی ئەمریکامان نەداوەتەوە، وەڵامی ئەم نووسراوه ئاماده دەکرێت و بەم نزیکانه له ڕێگەی کەناڵه گونجاوەکانەوه پێشکەش دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا ئەرمەنییەکەی وتی: ئێمە هێشتا وەڵامی نامەکەی ئەمریکامان نەداوەتەوە و وەڵامی ئەم نامەیە ئامادە دەکرێت و بەم زووانە لە ڕێگەی کەناڵە گونجاوەکانەوە پێشکەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی هەڕەشە سەربازییەکان و زیادکردنی سزاکاندا لەژێر زۆرترین فشاردا گفتوگۆی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ ئەمریکادا نابێت .

وتیشی:لە ئێستادا لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی لە گفتوگۆداین. ئێمە هەرگیز لە مێزی دانوستان ناکشینەوە

News ID 54400

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha